فڕۆكهكانی توركیا بناری قهندیل و سنوری ماوهت بۆردومان دهكهن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ئێوارەى ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى چەند ناوچەیەکى بنارى قەندیل و سنورى ماوەت.
بهگوێرهی زانیاریهكان لە کاتژمێر (8:05)خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر (8:45) خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردوومانی ناوچەکانی دەوروبەری گوندەکانی ئێندزێ و کوزەینە لە بناری قەندیل و چیای ژاژۆڵان لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتی لە قەزای ماوەت، کردووە و بە بەردەوامیش بەسەر گوندەکانی ناوچەی برادۆست و بناری قەندیل و شارباژێردا دەسوڕێنەوە.
لەبارەى زیانەکانیشەوە، تائێستا زەرەر و زیانە گیانییەکان نەزانراون، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکانەوە جامی پەنجەرە و دەرگای چەند ماڵێک لە گوندی ئێندزێ شکاون.

بابهتی پهیوهندیدار