رێكخراوی هه‌نگاو: كچێكی 16 ساڵ به‌هۆی ده‌ستدرێژیی پۆلیسی ئه‌خلاقەوە چۆتە دۆخی كۆماوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤ، رۆژی سێشه‌ممه، كچێكی ئێرانی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له وێستگه‌كانی میترۆی تاران (ده‌ستدرێژی) ده‌كرێته‌سه‌ر، له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌كه‌وێته دۆخی (كۆما)وه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: "ئارمیتا كراوه‌ند كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه و خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تارانە، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌كی تونده‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی (ئافره‌ت) له پۆلیسی ئه‌خلاق، له وێستگه‌یه‌كی میترۆی ئێران، كه‌وتووه‌ته دۆخی كۆماوه".
رێكخراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه ده‌ستدرێژییه‌كه به‌هۆی، "ئه‌وه‌وه روویداوه كه پۆلیسی ئه‌خلاق، پێیانوایه ئارمیتا پابه‌ند نه‌بووه به حیجابی زۆره‌ملێوه".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاندووە ، کە لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لە نەخۆشخانەی فەجر جێگیرکراون و ڕێگە بە هیچ جۆرە سەردانیکردنێک تەنانەت لەلایەن بنەماڵەکەشییەوە بۆ لای ئەم کچە مێرمنداڵە نادرێت.
رۆژی دوو شه‌ممه‌ش، رۆژنامه‌ی "شرق"ی ئێرانی، رایگه‌یاند: مریه‌م لوتفی په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌یان، كاتێك بۆ روماڵكردنی كێشه‌كه‌ی ماریتا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری كردووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و دواتر ئازادیان كردووه.
هاوکات سەبارەت بە ڕوداوەکە مه‌سعود دروستی، به‌ڕێوه‌به‌ری میترۆكان له تاران، ره‌تیده‌كاته‌وه، "هیچ پێكدادانێكی زاره‌كی یان جه‌سته‌یی" له نێوان "ئارمیتای خوێندكار" و سه‌رنشینه‌كان یان به‌رپرسانی میترۆكه روویدابێت و له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانستی هه‌واڵی "ئێرانا"ی راگه‌یاندووه: "هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی میترۆكه... راست نییه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی كامێرای چاودێری وێستگه‌كه، ده‌ریده‌خات وا نییه".
ئه‌م رووداوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یادی مردنی كچه كورده ئێرانییه‌كه "ژینا ئه‌مینی" بیرهێنایه‌وه كه له 16 ئه‌یلولی 2022 چووه دۆخی كۆماوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه، به تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ما تونده‌كانی پۆشینی جلوبه‌رگه‌وه، ده‌ستگیركرا. له‌و كاته‌دا چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پۆلیسیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ژینا ئه‌مینی-یان داوه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتداران جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه پێشتر باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بووه.
