بۆ یەكەمجار یەكێتی مامۆستایان لەبەرامبەر وەزارەتی پەروەردە هەڵوێست وەردەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، وەڵامی داواكارییەكەی وەزارەتی پەروەردەی دایەوەو رەتیدەكەنەوە دەست بەدەوام بكەنەوە.
بەرهەم مستەفا، ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند:بایكۆت بەردەوام دەبێت تاسەرجەم كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر دەكرێت، وتیشی چاوەڕێمان دەكرد، وەزارەت هاوهەڵوێست بن لەگەڵمان و داكۆكی لەمافە زەوتكراوەكانمان بكات.
زیاتر لەهەفتەیەكە مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ، دژی دواكەوتنی مووچەكانیان و داخستنی دەرگای دامەزراندن، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكردووە، بەڵام وەزارەتی پەرەوردەی هەرێم لەڕاگەیەنراوێكدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەکات کە بەزووترین کات دەستبکرێتەوە بەدەوامکردنی ناوەندەکانی خوێندن.

بابهتی پهیوهندیدار