پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی: هیوادارین بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی کرد و رایگەیاند، ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان."
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2023، مەکتەب سیاسی پارتی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کرد و دەڵێت، "بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین."
مەکتەب سیاسی پارتی دەشڵێت، "ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان."
کۆنگرەی یەکێتی لە 27ی مانگی رابردوو دەستی پێکرد و ماوەی پێنج رۆژی خایاند کە تێیدا بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە هەموار کرایەوە، ئەندامانی سەرکردایەتی کەمکرانەوە بۆ 60 ئەندام و بڕیارە لە یەکەم کۆبونەوەی سەرکردایەتیش 10 کەس بۆ ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبەکە هەڵبژیردرێن.
