هاوڵاتییەک لە ئاکرێ هەورە بروسکە لێیدا و گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییەك لە سنوری ئاكرێ بەهۆی لێدانی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا کە پیاوێکی تەمەن 56 ساڵە.
هاوڵاتییەکە ناوی میکائیل کەریف فارسە و دانیشتووی گوندی نیاوکی سەر بە قەزای ئاکرێیە. لەبارەی گیانی لەدەستدانی نێچیرڤان فەخری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمرۆ هەورە بروسکەیەک لەدەوروبەری گوندی نیاوکی سەر بەناحیەی گردەسێن دەدات، بەوهۆیەوە هاوڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵ گیانی لەدەستدا."
نێچیرڤان فەخری وتیشی، "ئەو هاوڵاتییە خەریكی كاری ئاژەڵداری بووە کە لەو كاتەدا هەورەبروسكە لێیداوە و گیانی لەدەستداوە."
وێنەی ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستدا:

بابهتی پهیوهندیدار