وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاشکرا کرد و رایگەیاند پرۆسەکە لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێکردووە و هەر خیزانێک 200 لیتری بە 100 هەزار دینار پیدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2023 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمرایگەیاند، "پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە 100 هەزار دینار پێدەدرێت." 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسی لەوە نەکردووە کە کەی پرۆسەکە لە ناوەندی شارەکان دەست پێدەکات. 

ساڵانە نەوتی سپی لەکاتی خۆیدا دابەش ناکرێت و هاوڵاتیان ناچارن بە نرخێکی گرانتر بیکڕن. چەندین ساڵە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تووشی ئەم کێشەیە دەبنەوە و هێشتا چارەسەر نەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار