جارێکی تر ماوەت بۆردومانکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بۆ جاری دووەم لەماوەی 24 کاتژمیردا سنوری قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرا. 

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی چوار جار سنوری ماوەتیان بۆردومان کردووە لە گوندی گەڵاڵە لە سێ شوێن بۆردومان بووە، هاوکات لە سنوری گوندی شینکێ و باساوێش بۆردومانێکی تر کراوە. 

بەپێی وتەی کامەران حەسەن بۆردومانەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە شەوی رابردوو لە دەوروبەری هەمان کاتدا تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی سنوری گوندی گەڵاڵە و سەفرەی بۆردومان کرد و بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت.

لەدوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە یەکی ئەم مانگەدا لە بەردەم ئاسایشی گشتی تورکیا، حکومەتی وڵاتەکە هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان زیادکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار