تورکیا سێ ناوەندی ستراتیژی تریان لە ڕۆژئاوا بۆردوومان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی و ناوچە ستراتیژییەکان و سەرچاوەکانی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا، چەندین وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوتییان بۆردوومان کرد.

ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی  تورکیا، جارێکیتر وێستگەی کارەبای گەڕەکی مەیسەنونیان لە قامیشلۆ بۆردوومان کرد، بە هۆیەوە ویستگەکە سووتا ودواتر کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی نزیک ویستگەی سوێدییەیان لە ناوچەی گرکێ لەگێ بۆردوومان کرد، لە هەمان کاتدا ویستگەی کارەبای ڕۆژهەڵاتی تربەسپییان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا ئاگری گرت و لە کار کەوت.

هەروەها کەمێک لە مەوبەر، گوندی ئوم ئەل کێفیان تۆپباران کرد، لە ڕۆژئاوای ناوچەی تلتەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە.

 تا ئێستاش هێرش و بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار