بانکی ناوەندی: ناردنی دۆلاری کاش لەلایەن ئەمەریکاوە بەردەوامە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای به‌رزبنه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی دۆلار له‌ بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكاوه‌ به‌رده‌وامه‌.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گواستنەوەی دۆلار لە بانکی فیدڕاڵی ئەمریکاوە بۆ عێراق بەردەوامە و بەپێی خشتەی کارکردن بەرێوەدەچێت، لە رۆژی رابردوش گفتوگۆ لە بارەی ناردنی گوژمێکی دیکەی دۆلار کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەواڵ و راپۆرتانەی لە بارەی راگرتن و کەمکردنەوەی ناردنی دۆلار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق دەکەن دورە لە راستییەوە، داواش لە میدیاکان دەکەن لە بڵاوکردنەوەی زانیاریدا وردبن.

ئەو هەواڵەی بانکی ناوەندی دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ نرخی دۆلار بەرزبوویەوە و هەر 100 دۆلارێک گەیشتە سەرووی 160 هەزار دینار هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دوای ئەوە هات، کە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە بانکی فیدراڵی ئەمریکی پێدانی بڕی دۆلاری دیاریکراوی بەعێراق کەمکردووەتەوە بۆ نیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار