کەمپی مەخمور بۆردومانکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوان کەمپی مەخموری کردە ئامانج و هێشتا زیانەکان زانراو نین.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کاتژمیر 7:00 کەمپی مەخمور لەلایەن فڕۆکەی بی فڕۆکەوانە بۆردومانکرا و هێشتا دیار نییە زیانەکان چین.
کەمپی مەخمور زۆربەی پەنابەرانی کوردستانی باکوری تێدا نیشتەجێیە کە دوای بۆردومانەکانی تورکیا لە ساڵی 1990 ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشتووە.
هێشتا بەرپرسانی کەمپەکە هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هێرشەکەوە نەداوە، بەڵام گومان دەکرێت لەلایەن تورکیاوە ئەنجام درابێت بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ رۆژە دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ بۆردومانکرنی ناوچە رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان.

بابهتی پهیوهندیدار