شارەوانی کەمپی مەخمور: تورکیا لەکاتی نوێژ بەدرۆن مزگەوتی کەمپەکەی کردووەتە ئامانج و بریندار هەیە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، نیو کاتژمێر لەمەوبەر تورکیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان مزگەوتی کەمپەکەی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد، وتیشی بۆردومانەکە لە کاتی نویژکردکردن دا بووە و لە ئێستادا بریندار هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیج گیان لەدەستدانیک تۆمار نەکراوە.
بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور باسی لەوەشکرد کە ئەو کەسانەی برینداربوون بەهۆی پارچە شکاوەکانی شوشەی دەرگا و پەنجەرەکانیی مزگەوتەوەکەوە بریندار بوون، زیاتر لە چوار بریندار هەیە.
لەبارەی بۆردومانەکانەوە بەدران پیرانی وتیشی، ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر کەمپەکە دەسوڕێتەوە، ئێستاش دەنگی فرۆکەکان دەبیسترێت لەسەرمان.
بابهتی پهیوهندیدار
