شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین رو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، زۆرترین ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک هەیە، هەروەها لە ناوەندی شارەکانیش نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی پێنج پلەی سەدی نزمدەبنەوە.
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەممە شەپۆلی بارانبارین رو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات، ئەویش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریای سور.
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە، هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە 9/10/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران : 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
