وەزارەتى دارایى: بەرچاومان رونە لە دابەشکردنى موچەى دوو مانگى داهاتوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار بوو بەغدا بۆ سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و بڕیارە ئەم مانگەیش لەنێوان 20-25ی مانگ پارە بنێردرێت.

هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هێڵین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی موچه‌ و یاسای بودجه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه‌ و رێنماییه‌كانی بۆ ده‌رچوه‌ به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌چوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا له‌سه‌ری رێكه‌وتوین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ سێ مانگ پاره‌ به‌ قه‌رز ده‌درێته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، دوای ئەم دوو مانگە، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵ دەبن بۆئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵ بگەنە رێککەوتن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری باسی له‌وه‌شكرد، "پێشبینی ده‌كه‌ن قۆناغی دوه‌می پاره‌ی موچه‌ی مانگی (ئاب/8) له‌ 20 تا 25ی ئه‌م مانگه‌ بگاته‌ هه‌رێم و راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبونی رێكاره‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ به‌غدا بۆ موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵ ده‌ینێرێت، ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی دو مانگی داهاتو دیاره‌ و هیوادارین له‌ كۆتایی ساڵیش به‌ته‌واوی بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار