پەرلەمانی عێراق: دەبێت نەوتی هەرێم لە ناوخۆ وەبەربهێنرێت و حکومەت رێ نەدات بە قاچاخ بفرۆشرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیاز دەکات نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ناوخۆی عێراقدا بەکاربھێندرێت.

باسم نەغمیش، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئەلسەباحی عێراقیی ڕایگەیاند، ئێستا لیژنەی ناوبراو خەریکی تاووتوێکردنی پرۆژەپێشنیازێکە بۆ وەبەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆی عێراق و بە نیازە ئاراستەی حکومەتی عێراقی بکات، ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە کە تا ئێستا تەنیا 80 هەزار بەرمیل لە کۆی نزیکەی 450 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمەکە لە ناو خۆی عێراق وەبەر هێنراوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پێشنیازێکی تریان ئەوەیە ئەو بڕە نەوتەی لە رێگەی تورکیاوە دەڕۆشت، لە رێگەی باشوورەوە قەرەبوو بکرێتەوە، کارکردنیش بەو ئاڕاستەیە بەردەوامە، لەپێناو ئەوەی زیان لە بودجە نەدات.

باسم نەغیمش، پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز بە رۆژنامەکەی وتووە: "محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران چەند لیژنەیەکی پێکهێناوە لەپێناو لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی وەبەرهێنانی نەوتی هەرێم کە ئەمڕۆ بە نزیکەی 450 هەزار بەرمیلی رۆژانە مەزەندە دەکرێت، بۆ ئەوەی بدرێتە پاڵاوگە ناوخۆییەکان لە پاڵ چەند رێگەچارەیەکی دیکەدا لە نموونەی فرۆشتنی ئەو نەوتە بە ئەردەن یا سووریا یاخود لوبنان".

نەغیمش وتووشیەتی: "حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئەوەیە کۆی نەوتی هەرێم لە ناوخۆدا وەبەر بهێنێت، ئەویش دوای ئەوەی 80 هەزار بەرمیل لەو نەوتە درایە پاڵاوگە ناوخۆییەکان، پێویستە حکومەت چارەسەری روون بۆ بەقاچاخبردنی نەوت بدۆزێتەوە، چونکە یەکێک لە بەرپرسیارێتییەکانی حکومەت ئەوەیە کە دەسەڵاتی تەواوەتی هەبێت بەسەر دەروازە سنوورییەکاندا".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار