یه‌سه‌په: کێشەی كورد و فەڵەستین چارەسەر نه‌كرێن، ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نایەتەدی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) له‌باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس داوا لە هەمو دەوڵەتە ناوچەییەکان و زلهێزەکان دەکات شەڕ ڕابگرن، راشیگه‌یاند، ئەگەر کێشەی فەڵەستین و کورد چارەسەر نه‌كرێن، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نایەتەدی.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پارتی چه‌پی سه‌وز (یه‌سه‌په) له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌ڕ و داگیركاری له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌رده‌وامه، پێمانوایه به‌دیهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراسییه، له شه‌ڕه‌كانی ڕابردودا جارێكی تر ڕوون بووه‌وه كه ئاگر به ئاگر ناكوژێنرێته‌وه، هه‌مو ئازارێك ئازارێكی تری به دوادا دێت، لێره‌دا داوا له هه‌مو وڵاتان ده‌كه‌ین بێن و ئه‌م شه‌ڕه بوه‌ستێنن".
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی پارتی چه‌پی سه‌وز ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، هیچ هه‌نگاوێكی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناگیرێته‌به‌ر".
بەرەبەیانی 7ی ئه‌م مانگه حەماس ئۆپراسیۆنی سەربازی له‌ژێر ناوی "لافاوی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل دەستپێکرد، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەردەوامی هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل و دانیشتوانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستین و موڵک و شوێنە پیرۆزەکانیان، بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسا لە قودسی رۆژهەڵات.
لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسن"ی لە وەڵامی "لافاوی ئەقسا" دەستپێکرد و هێرشیكرده سەر کەرتی غەززە.
