٢٩ ئەندامی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهید بوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر بارەگای هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی کۆچەرەتانی دێرک، ٢٩ ئەندامی هێزەکانی دژە مادەی هۆشبەر شەهیدبوون و ٢٨ کەسیش برینداربوون.
خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەبارەی ئاماری قوربانییەکانی بۆردوومانی دوێنێی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکەوە بۆ سەر دێریک و ڕمێلان، لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیاوە، ٢٩ ئەندامی ئەکادیمیای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لە دێریک و ڕمێلان لە ڕۆژئاوای کوردستان، شەهیدبوون، هەروەها ٢٨ کەسیش برینداربوون، لە ناو بریندارەکانیشدا هەندێکیان برینیان سەختە.
هەروەها تێیدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە سێ ڕۆژ ماتەمینییان لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا راگەیاندووە.
