هەسەدە ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە، ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە گولـلەی تۆپ و هاوەن ٣١ جار و دوو جاریش بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام داوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرا کرد، کە لە ٥ـی ئەم مانگەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و دەزگا خزمەتگوزاریی و سەرچاوەکانی ژیانی لە ڕۆژئاوای کوردستان گرتۆتەوە
دەقی ئاماری چوارەمین ڕۆژی هێرشەکان بەم جۆرەیە:
– ژمارەی هێرشەکان بە گولـلەی تۆپ و هاوەن: ٣١
– ژمارەی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان: ٢
-ژمارەی تۆپەکان: ٥٥ تۆپ، لە نێویاندا ٢٩ گولە تۆپی قورس.
– ژمارەی هێرشەکان بە چەکی دۆشکە: ١
– ژمارەی خاڵە سەربازییە بە ئامانجکراوەکان: ٣
– ژمارەی بریندارانی مەدەنی: ١
-ژمارەی باڵەخانە بە ئامانجکراوەکان: کۆگایەکی نەوت
وردەکارییەکانی هێرشەکە بەم شێوەیەیە:
شاری دێرک و دەوورووبەری:
کاتژمێر ١٨:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەریی تورک گوندی گێردەمیێی سەر سنووری شاری دێرکی بە حەوت هاوەن و گوندی عەین دیوانی بە ١٠ هاوەن تۆپباران کرد، تۆپەکان بەر کێڵگەیەکی کشتوکاڵی کەوت و هیچ زیانێک نەبوو.
کاتژمێر ٢٢:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی حەمزە بەگ (١٥ کلیۆمەتر لە باشووری دێرک) بۆردوومانی ئەکادیمیای شەهید نەسرینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید و بریندار بوون.
شاری منبج و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٣:١٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێڵی پێشەوەی لە گوندەکانی سەیدا، هۆشێر، تۆخار، قورتوێران، عەون دادات و ئوم جلودی لە مەنبەج بە ١٣ تۆپ و هاوەنی قورس تۆپباران کرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شارۆچکەی عەین عیسا و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٢:٤٩ دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە تۆپی قورس ماڵی خەڵکی مەدەنی لە شارۆچکەی عەین عیسا تۆپباران کرد.
کاتژمێر ١٠:٤٩ خولەکی پاشنیوەڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە هاوەن هێرشی کردە سەر ماڵە مەدەنییەکانی گوندی خالیدییەی سەر بە عەین عیسا.
کاتژمێر ١١:٠٠ـی پاشنیوەڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە چەکی دۆشکە کامپی عەین عیسای کردە ئامانج.
کاتژمێر ٢٢:٤٢ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ٤ هاوەن و ٣ تۆپ قورس خاڵەکانی هێزەکانی ئێمەی لە بەرەی عەین عیسا تۆپباران کرد.
کاتژمێر ٢١:٤٥ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆپ ئەم گوندانەی تۆپباران کرد:
گوندی هۆشان بە ٤ تۆپ.
گوندی خالیدیە بە ٢ تۆپ.
خاڵێکی سەربازی بە ٤ تۆپ.
شاری کۆبانێ و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ٤ تۆپی قورس گوندەکانی خەربیسان و جیشانی تۆپباران کرد.
کاتژمێر ٢٢:١٥ دەوڵەتی داگیرکەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کۆبانێی تۆپباران کرد، ئەو گوندانەی تۆپباران کراون بریتین لە:
گوندی تەل شەعیر، گوندی سەلیم، گوندی خەرخەری و گوندی جەلاغی بە تۆپی هاوەن تۆپباران کردووە.
کاژێر ٢٣:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوەن گوندی زۆرمەخەری تۆپباران کرد،
لە ئەنجامی تۆپبارانی گوندەکانی کۆبانێ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
شاری قامیشلۆ و دەوروبەری:
کاتژمێر ٢٢:٢٧ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی کۆگای نەوتیان کرد کە لە ٣ کیلۆمەتر لە باشووری شارۆچکەی تربەسپی دوورە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە و زیانی ماددی هەبووە.
کاتژمێر ٢٢:٣٥، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک گوندی تەل زیوانی لە نێوان گوندەکانی تەل کەف و دۆبان (٦ کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ) تۆپباران کرد، تۆپەکان بەر زەوی کشتوکاڵی کەوت.
کاتژمێر ٠٠:٣٥ دەوڵەتی داگیرکەر بە هاوەن گوندی حەرەم شێخ (١١ کم لە ڕۆژئاوای شاری قامیشلۆ)ی تۆپباران کرد، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
شاری عامودا و دەوروبەری:
کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ دەوڵەتی داگیرکەریی تورک شارۆچکەی زرگان و گوندەکانی مشەرفە و تیل حەرمەل و ڕەبیعاتی بە هاوەن تۆپباران کرد، هیچ زیانێک نەبووە”.
