مه‌سرور بارزانی: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكیه‌وه دابه‌شده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكاریى له‌شێوازى وه‌رگرتنى موچه‌دا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەدووساڵی داهاتودا هەموو موچەخۆرانی هەرێم، موچەكانیان لەڕێگەی کارتی بانکیەوە وەردەگرن".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پرۆسه‌ی تۆماركردن له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه و له‌وتارێكیشدا رایگه‌یاند، "له كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری ئه‌وه‌مانداوه، كه به‌رنامه‌ی هه‌ژماری من دروستبكه‌ین بۆ ئاسانكاریكردنی پێدانی موچه به فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له حكومه‌تی هه‌رێم ودواتر كه‌رتی تایبه‌تیش دەگرێته‌وه"
وتیشی،" "لەدوو ساڵی داهاتودا سه‌رجه‌م موچەخۆرانی هەرێم موچە لەڕێگەی کارتی بانکیەوە وەردەگرن، لەئێستادا لەشاری هەولێر لەڕێگەی سێ بانکەوە کارەکان جێبەجێدەکرێت‌و لەداهاتویەکی نزیکدا لەشارەکانی سلێمانی‌و دهۆکیش دەستپێدەکرێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئەوەشی ڕونکردەوە کە "ئه‌م پڕۆژه‌یه له چه‌ندین قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یه‌كه‌م له سه‌ره‌تاوه بۆ تاقیكردنه‌وه بو كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كه‌وه ده‌ستمانپێكرد پێش چه‌ند مانگێك و تاوه‌كو ئێستا به ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌سه‌ركه‌وتویی به‌رده‌وامه، قۆناغی دوه‌م ئه‌وه بوه، كه به فه‌رمی ئێستا ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین، كه پڕۆسه‌ی هه‌ژماری من بكه‌وێته كار، كه له 3ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستا 65 هه‌زار كه‌س تۆماركراون، خه‌ریكه ئێمه لێره‌وه سه‌ردانی یه‌كێك له بنكه‌كان ده‌كه‌ین كه چۆن تۆماری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ده‌كرێت".
مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مه ئاسانكارییه‌كی زۆر ده‌كات له كڕین و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یارمه‌تیده‌رێكی زۆریش ده‌بێت بۆ رێگریكردن له گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه و پێدانی موچه‌ش له‌كاتی خۆی و ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م كێشه‌یه ئیتر به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ته‌واوبێت".
