پێشەوا هەورامانی: ئەوانەی واژۆیان لەسەر یاداشتی گواستنەوەی موچە بۆ بەغدا کردووە نابەرپرسن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لێگتێگەشتنی باشیان هەیە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دەستبەرکردنی موچەی مانگی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، دەشڵێت، ئەوانەی یاداشتی گواستنەوەی موچەیان واژۆکردووە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا "نابەرپرسن."
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر موچەی موچەخۆرانی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت بۆ ئەو موچانەیە کە نەدراوە و واتە بۆ مانگەکانی 7 و 8 و 9یە، بۆ مانگه‌كانی 10، 11 و 12 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وامن و لێکتێگەشتنی باشیان لەگەڵ بەغدا هەیە.
هپێشەوا هەورامانی وتیشی، "لێكتێگه‌یشتنی باش له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، كرانەوەكان بەو ئاراستەیە هیچ موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌فه‌وتێت."
لەسەر ئەو یاداشتەی کە فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی عێراق دەیانەوێت بیکەنە پرۆژەیاسا تا موچەی هەرێم راستەوخۆ لە بەغداوە بدرێت، پێشەوا هەورامانی دەڵێت، "هه‌ر كه‌س واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته كردبێت به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان و و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابه‌رپرسه و بێئاگایه، چونكه یاداشته‌كه‌یان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مادده یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ن."
وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەش کرد، "حکومەتی عێراق هەرگیز ئەو داوایەیان جێبەجێ ناکات چونکە حکومەتی هەرێم خاوەنی دەسەڵاتی خۆیەتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرگیز ناچێتە ژێر باریی ئەو یاداشتەوە."
تا ئێستا موچەخۆرانی هەرێم 60 هەزار واژۆیان کۆکردووتەوە بۆ ئەوەی یاداشتەکە ببێتە پرۆژەیاسا و یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی دەڵێت، هەموو كارێك دەكات بۆ ئەوەی هەوڵەكان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەربگرێت.
