ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخانەیەکی سۆران کەوتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاگرێکی گەورە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ بەنزینخانەی باوکی دیاری لە سەنتەری شاری سۆران گڕیگرت و ئاگرێکی گەورە دروستبووە. بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەوە ماڵەکانی نزیک بەنزینخانەکە چۆڵکراون.
بابهتی پهیوهندیدار
