بەشێکی زۆری کتێبخانە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کوردییەکان بڕیاریانداوە بایکۆتی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بکەن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەشێکی زۆری کتێبخانە و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کوردییەکان بڕیاریانداوە بایکۆتی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بکەن، کە بڕیارە مانگی داهاتوو بکرێتەوە، خاوەنی یەکێک لەو دەزگایانە بە هاوڵاتی وت، دوو داواکاری سەرەکیمان هەبووە بەڵام کۆمپانیای رێکخەری پێشەنگاکە هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.
بڕیارە رۆژی 23-11-2023 پێنجەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە شاری سلێمانی بکرێتەوە و تاوەکو 2ی کانوونی یەکەمی 2023 بەردەوام بێت.
ئارام شەفیق تۆفیق خاوەنی کتێبخانەی ڕۆمان سەبارەت بە هۆکاری بایکۆتکردنیان لە بەشداریکردن لە پێشانگاکە بە هاوڵاتی وت، ژمارەیەک داواکارییمان هەبووە و ژمارەیەکی زۆر دانیشتنمان لەگەڵ ڕێکخەرانی پێشەنگاکە کردووە بەڵام هیچکام لە داواکارییەکانمان جێبەجێنەکراون .
وتیشی، دوو داواکاری سەرەکیمان هەبووە، ئەوانیش کرێی بەشداریکردن و ماوەی پێشانگەکە بوون.
ئارام شەفیق گوتی "داوامان کرد، ماوەی پێشانگاکە لە 10 رۆژەوە بکرێتە 11 رۆژ، چونکە هەموو پێشانگە نێودەوڵەتییەکان ماوەکەیان 11 رۆژە. هەروەها کۆمپانیا مەترێک لە زەویی پێشانگاکە بە 100 دۆلار بە ئێمە دەدات، لە کاتێکدا ئێمە مامەڵە بە دینار دەکەین، بۆیە داوامان کرد بۆ هەر مەترێک 100 هەزار دینارمان لێ وەربگرێ، بەڵام رازی نەبوون."
خاوەنی کتێبخانەی ڕۆمان ڕونیکردەوە کە،" بەشێکی داواکارییەکانمان بۆ ساڵپار دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی بەشداریمان کرد لە پێشانگاکە کۆمەڵێک داواکاریمان لە کۆمپانیای بەرپرس لە بەڕێوبردنی پێشانگاکە هەبوو بەڵام نەک جێبەجێنەکران بەڵکوو خزمەتگوزارییەکان خراپتربوون بۆیە بڕیارماندا بۆ ئەمساڵ 2023 هەڵوێست وەربگرین و گەر داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێن بەشداری نەکەین."
پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، ساڵانە لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی دووەم دەکرێتەوە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێت. کۆمپانیای ئەتلەس ئەسیل رێکخەری پێشەنگاکەیە.
ئەو دەزگایانەی بایکۆتی پێشانگاکەیان کردووە:
1- نووسینگەی تەفسیر
2- ناوەندی راگەیاندنی ئارا
3- كتێبخانەی ئاوێر - هەولێر
4- كتێبخانەی گۆڵدن بووك
5- ناوەندی رێنوێن
6- ناوەندی رۆسا
7- كتێبخانەی فێربوون
8- كۆشكی سەرا
9- ناوەندی غەزەلنووس
10- كتێبخانەی هەژار موكریانی
11- ناوەندی رەهەند
12- كتێبخانەی حاجی قادری كۆیی
13- كتێبخانەی یادگار
14- ناوەندی رۆشنبیری ئەندێشە
15- سەنتەری رووناكبیری لالەزار
16- كتێبخانەی زانیار
17- كتێبخانەی بەختیاری
18- ناوەندی سایە
19- كتێبخانەی ئاشتی
20- ناوەندی تیشك
21- كۆمەڵگای فەرهەنگی ئەحمەدی خانی
22- كتێبخانەی گەشە
23- كتێبخانەی جەزیری
24- ناوەندی ئەدیبان
25- كتێبخانەی مێخەك
26- ناوەندی خاڵ
27- سەنتەری زەهاوی
28- كتێبخانەی ئەمازۆن بووك سۆلی Amazon book Suli
29- ماڵی وەفایی
30- كتێبخانەی رامان
31- سەنتەری كلتوری ژینا
32- كتێبخانەی ئەمازۆن بووك ستۆر Amazon book Stov
33- هەڤاڵ بوكستۆر
34- خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی چوارچرا
35- كتێبخانەی بێخود
36- خانەی چاپ و بڵاوكردنەوەی رێنما
37- كتێبخانەی ئاویەر - سلێمانی
38- كتێبخانەی قەرەداخی
39- ناوەندی سارا
40- ناوەندی رۆشنبیریی جەمال عیرفان
41- كتێبخانەی صۆفیا كۆیە
42- كتێبخانەی نیشتمان - هەولێر
43- ناوەندی ئاستانە
44- ناوەندی رامان
45- ناوەندی كانی عیرفان
46- كتێبخانەی رۆشنبیر
47- كتێبخانەی رۆمان
48- كتێبخانەی ئەوین
