مەلا بەختیار: " ژماره‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان زۆرن، نه ده‌ن نه سه‌تن نه دوسه‌دن نه پێنجسه‌تن نه هه‌زارن"

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند كه ژماره‌ی گه‌نده‌ڵكاران له هه‌رێمی كوردستان رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بن، کەچی نابینین یەک گەندەڵ بدرێتە دادگا، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه حکومەتی هەرێم 30 ملیار دۆلار قەرزارە، تازە تازە دەڵێت چەقی ستراتیژیمان بەغدادە
مه‌لا به‌ختیار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له ڤێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری جوگرافیای ئه‌ده‌بی له كوردستادا بكرێت و دیراسه‌یه‌كی ئه‌و رۆمان و شیعرانه بكات كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا نوسراون و ئه‌و چیرۆكانه هه‌ڵبسه‌نگێنێت كه له‌ماوه‌ی 20 بۆ 25 ساڵی رابردو نوسراون ده‌رده‌كه‌وێت 95%ی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كان ناڕازین له‌م دۆخه، ناڕازیین له سه‌ركرده و حزب و گه‌نده‌ڵه‌كان و مشه‌خۆره‌كان و پیاوه نائاساییه هه‌ڵتۆقیوه‌كان".
رونیشیكرده‌وه، "ژماره‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان زۆرن، نه ده‌ن نه سه‌تن نه دوسه‌دن نه پێنجسه‌تن نه هه‌زارن، كه‌چی دو كه‌سمان نه‌بینی بدرێنه دادگا، هه‌تا خانوه قوڕه‌كان له شاره‌كان دڵیان خۆش بێت بڵێن گه‌نده‌ڵ كه مشه‌خۆرن و خوێنی ئێمه ده‌مژن خه‌ریكه ده‌درێنه دادگا، ناكرێت ئێمه داوا له نوسه‌ر و داهێنه‌ران و رۆماننوسه‌كان بكه‌ین چاو له‌مانه بپۆشن".
باسیشی له‌وه‌كرد كه "31 ساڵه حكومه‌تمان هه‌یه ئێمه زیاتر له 30 ملیار دۆلار قه‌رزارین، حكومه‌تی هه‌رێم تازه به تازه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت چه‌قی چاره‌سه‌ر به‌غداده، به‌بێ به‌غدا دابینكردنی مووچه مه‌حاڵه، هه‌مو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌سه‌ر نه‌وت كران، هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی دانران له‌سه‌ر به‌غدا، ده‌ستور و رێككه‌وتننامه‌كان، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانانه‌ی هاتنه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له كوردستان بوون هه‌مویان كه‌وتوونه‌ته ژێر پرسیار".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت، "هه‌مو حزبه‌كان به‌رپرسن له‌م قه‌یرانه‌ی كه هه‌یه، حزبی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر، ناكرێت بڵێیت من ئاگاك لێی نییه له حكومه‌تیت، ناكرێت بڵێی ئاگام لێنییه له‌كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیت، مدیر عام و حزبیت له په‌رله‌مانیت، ئاگات له هه‌مو شتێك هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئاگات له‌وه‌یه كه ژماره‌ی گه‌نده‌ڵه‌كان چه‌ند زیاد ده‌كات و كه‌سیش سزا نادرێت
