چاودێرێکی سیاسی تورکیا وێنەی منداڵێکی کورد بۆ دژایەتی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چاودێرێکی سیاسی تورک بە ناوی ئێریم شانتورک لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر ماڵپەڕی ئێکس پۆستێکی لە دژی ئیسرائیل کرد و وێنەی کوڕێکی خەڵکی سەرێکانی بڵاوکردەوە کە ساڵی 2019 بەچەکی فسفۆری تورکیا سوتابوو، ئەو چاودێرە سیاسیەی تورکیا وێنەکەی بەکارهێنا و باسی لەوە کرد بە فۆسفۆری سپی لەلایەن ئیسرائیلەوە سوتاوە، بەڵام دواتر ئەو کوڕە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وەڵامی وتەکانی چاودێرەکەی دایەوە و رەتیکردەوە.
ئیریم شانتورک کە دواتر پۆستەکەی سڕییەوە، نوسیوبووی: ئیسرائیل ئەمەی کرد. ئیسرائیل ئەم منداڵانەی سوتاند. ئەمەیان بە بەکارهێنانی فۆسفۆری سپی کرد، چەکێکی قەدەغە کراو. وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە پەخشی ڕاستەوخۆ هوتافی ئەم کارەی لێدا لە بەر ئەوەی ئەو پێی وایە ئەم مناڵانە کەمترن لە مرۆڤ لە ڕوانگەی یەهودیەوە.
پۆستەکەی ئێریم شانتورک کاردانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە رۆژنامەنوسان و بەکارهێنەرانی تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس" تویتەری پێشوو" بە چەواشەکاری دەوڵەتی تورکیایان لە قەڵەم دا. لە دواین کاردانەوەشدا محەمەد حەمید ئەو کوڕەی کە ئێریم شاتورک بە منداڵێکی فەڵەستینی لە قەڵەمی داوە کورتە ڤیدۆییەکی بڵاوکردۆتەوە و تەواوی قسەکانی ئێریم شاتورک ڕەت کردەوە.
لە گرتە ڤیدۆییەکەدا محەممەد حەمید دەڵێت، "من محمد حمید (کوردی خەڵکی کۆبانی)م. من فەلەستینی نیم و لەلایەن ئیسرائیلەوە بە فسفۆری سپی بۆردومان نەکرام. بەڵام من تووشی بۆردومانێک بووم بە چەکی فسفۆڕ لە سەریکانێ لەلایەن ئەردۆغانەوە کاتێک لە ئۆکتۆبەری 2019 هێرشی کردە سەر شاری سەریکانێ، ئێستاش لە کەمپی سەریکانێ دەژیم."
محەممەد حەمیدی تەمەن 15 ساڵ، بەهۆی ئەو سوتانەوە کە لە کاتی تۆپبارانکردنی ماڵەکەیان لەسەرێکانیە نزیکەی سەدا پەنجای جەستەی سوتا بە پلەی چوار، ئەمەش کاتێک تورکیا لە ساڵی 2019دا شارەکەی داگیرکرد.
لە رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2019، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا ئۆپەراسیۆةیکی ئەنجامدا بەناوی ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی" کە ماوەی 13 رۆژ بەردەوام بوو تێیدا تورکیا چەند شار و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکرد کە دیارترینیان سەرێکانی و گرێسپی بوون.
وەڵامەکەی محەممەد حەمید:
