تورکیا کەمپی مەخموری بۆردومان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



بەیانی ئەمڕۆ تورکیا بە فڕۆکەی بی فڕۆکەوان بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد و هێشتا زیانەکان ئاشکرا نەکراون. 

نزیکی کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەیینی بۆ جاری دووەم تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد و تا ئێستا زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە. 

سەرچاوەیەک له کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "بەهۆی بوردومانەکە چەند کەسێک برینداربوون، بەڵام نازانرێت بەتەواوی ژمارەیان چەندە."

ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی 7ی ئەم مانگە بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، تورکیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان مزگەوتی کەمپەکەی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد، وتیشی بۆردومانەکە لە کاتی نویژکردکردن دا بووە و پێنج کەس بەهۆیەوە برینداربوون. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار