زیانەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر کەمپی مەخمور؛ ژنێک بریندارە و پێنج ماڵیش زیانیان پێگەشتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەهۆی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی کەمپی مەخمور لەلایەن تورکیاوە ژنێک برینداربووە و بەشێک لە جەستەی سووتاوە و پێنچ خانوش لە کەمپەکە کراونەتە ئامانج.

بێوار ئەمین، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆمیتەی پەیوەندییەکان لە کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، "پێش نیوەرۆی ئەمرۆ فرۆکەکانی تورکیا جارێکی تر کەمپی مەخموریان بوردومانکرد، پێنج خانووی هاوڵاتی سڤیلیان کردە ئامانج ، بەو هویەوە زیانی زۆر بەخانووی ئەو پێنج هاوڵاتیە کەوت دەرگا و پەنجەر وزۆر شتی تر شکان، جگە لەمەش پێداویستی ناو ماڵیان هەموو شکا."

 بێوار ئەمین وتیشی، "جگە لەزیانە داراییەکان هاوکات لاشەی ژنێک سووتا، دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کرا لە ئێستا چارەسەری پێویست وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە."

ئەمە لەکاتێکدایە لە شەوی 7ی ئەم مانگە بەدران پیرانی، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور بە هاوڵاتی راگەیاند، تورکیا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان مزگەوتی کەمپەکەی کردە ئامانج و بۆردومانی کرد، وتیشی بۆردومانەکە لە کاتی نویژکردکردن دا بووە و پێنج کەس بەهۆیەوە برینداربوون. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار