هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه; رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سلێمانی ده‌گیرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له شاری سلێمانی ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستبوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و به‌رپرسانی هاتوچۆی سلێمانی پێشوه‌خت هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ هاوڵاتیانی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی ئاراسته‌ی شۆفێران كرد.
هاتووچۆی سلێمانی ده‌ڵێت: "سایدی ڕۆشتن به‌ئاڕاسته‌ی ڕاپه‌ڕین به‌رامبه‌ر پارێزگای سلێمانی «شه‌كره‌كه» كاری تێده‌كرێت و به‌ربه‌ستكراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه هه‌یه، بۆیه هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواكاره له‌شۆفێران ڕێگه‌ی به‌دیل به‌كاربهێنن".
ژماره‌یه‌ك شۆفێر كه به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌وتونه‌ته قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌وه ده‌ڵێن، لانیكه‌م ماوه‌ی كاتژمێرێك وه‌ستان و به‌ڕێگه‌وه‌بون بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی كاره‌كه‌یان.
