وهزارهتی پهروهرده: قبوڵی ناکەین سوکایەتی بهو بەڕێوەبەر و مامۆستایانه بكرێت كه بایكۆتیان نهكردوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ لەسەر دەوامکردنى مامۆستایان هەر پەیج و ئەکاونت و گروپێک لە سۆشیاڵ میدیا بێڕێزى بە مامۆستایان و بەڕێوەبەرى قوتابخانەکان بکات، دەدرێتە دادگا، جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر ئەو کەسانەى "بێڕێزى" دەکەن مامۆستا بن پلەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له رونكردنهوهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ماوەیەکە چەندین (ئەکاونت)و (پەیج)و (گروپ) لە سۆشیال میدیا، کەوتونەتە بێرێزیکردن و سوکایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردوهتەوە، وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردوهتەوە و رایگەیاندوە کە سکاڵای یاسایمان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردە، دەمانەوێت روبەڕوی دادگایان بکەینەوە".
هەروەک جەخت دەکەنەوە؛ قبوڵ ناکەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت، پاش ئەوەشی دەرکەوت هەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتییان هەبوە ئەو پلەیان بە بریارێکی فەرمی لێوەردەگرینەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دهڵێت، "ئەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانەش دڵنیادەکەینەوە وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشی خەمخۆریتان لێدەکات و پاڵپشتی تەواوتان دەکات و هێرشکاران ڕوبەروی دادگاکان دەکرێنەوە وەک چۆن لە ئەزمونەکانی پۆلی 12 ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێزان لە ئاسایش و پۆلیس بەرهەمی هەبو".
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە، تا ئێستا خوێندن لە بەشێکى زۆرى ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان دەستپان پێنەکردوەتەوە و مامۆستایان داواى موچەکانیان دەکەن و وانەبێژانیش دامەزراندن.
ههر چهنده له 15ی ئهیلولی ئهمساڵهوه پڕۆسهی خوێندن له ههرێمی كوردستان دهستیپێكردوه، بهڵام هێشتا له پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه بایكۆتی خوێندن بهردهوامه و له پارێزگاكانی ههولێر و دهۆكیش ناوهندهكانی خوێندن كراونهتهوه.
