لەسنوری ئامێدی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمرۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج،بەپێی زانیاریەکان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لەقەزای ئامێدی بە هاوڵاتی وت" ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ کراوەتە ئامانج لەنێوان گوندی میسکا و دەرگەلێی سەر بە ناحیەی کانیماسێ لە سنوری قەزای ئامێدیە ."
وتیشی " تا ئێستا نازانرێت ئەو ئۆتومبێلە هی کێ یە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان و سێ کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە".
جێگەیباسە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ئەو ئوتومبێلە لەلایەن تورکیاوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه به‌رپرسێكی باڵا و دوو چه‌كدار گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش، دژه تیرۆری كوردستان ده‌ڵێت، "به‌هۆی بردومانه‌كه‌وه به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه و دو چه‌كداری یاوه‌ری گیانیان له‌ده‌ستداوه".
تاوه‌كو ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان به‌فه‌رمی زانیاریه‌كانی دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه و پێشتریش چه‌ندجارێك زانیاریه‌كانی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌ی كوردستان ره‌تكراونه‌ته‌وه.
