حکومەتی هەرێم رونكردنه‌وه له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من" ده‌دات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه له‌باره‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران بڕیارده‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واون له خه‌رجكردنی موچه‌كه‌یان".
لە چەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند كه كاری تۆمارکردن لە پڕۆژەی "هەژماری من" لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێدەکات و پرۆژه‌كه سوودی هه‌یه بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ش ئەمڕۆ شەممە، مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندبوو: "هەر فەرمانبەرێک ئەو حساب بانکیەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بانگەشەی بۆ ئەکات بیکاتەوە نەک موچەکەی پێنادەن بەڵکو قەرزی ئاو‌و کارەباشی لێوەردەگرنەوە لەو ڕێگایەوە!"
لەم پەیوەندەدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "له چه‌ند په‌یج و ده‌زگایه‌كی میدیایی، لێدوانێكی چه‌واشه‌كارییانه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئامانج لێی لێدانه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوانانه دورن له راستییه‌وه و فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕیارده‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واون له خه‌رجكردنی موچه‌كه‌یان و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان".
