مەسرور بارزانی: بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان زەنگێکی مەترسیدارە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان رووی لە زیادبوونە و زەنگێکی مەترسیدارە. 

لەچوارچێوەی کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان مەسرور بارزانی وتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند، ئەو ئامارانەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە دەریدەخەن کە "بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ کۆمەڵگەکەمان."

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر  بە بەرفراوانی کار لەسەر قەڵاچۆکردن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە دەکات و هەموو هەوڵێک دەخاتە کار رێگە لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری بگرێت." 

هاوکات مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان بە شێوازی جۆرواجۆر دژایەتی دەکرێت و هەوڵی لاوازکردنی دەدرێت، یەکێک لە شێوازە مەترسیدارەکان ماددە هۆشبەرەکانە کە یەکێکە لەو چەکانەی بە شارەزا و ئاشکرا بۆ مەبەستی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگەکەمان و لەباربردنی توانا و تەندروستی گەنجەکانمان بەکاردەهێندرێت، بۆیە پێویستە بە توندترین شێوە رووبەڕووی ئەم هەڕەشەیە ببینەوە، چونکە هەڕەشە و مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر هیچی لە تیرۆر کەمتر نییە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار