ئەرکی ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی دەستنیشانکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بۆ دووەم جار مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوەوە و لەکۆبونەوەکەدا ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا ئەرکی ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکراوە.

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەم ئەرکانەیان پێ سپێدراوە:

قوباد تاڵەبانی لە ئەرکی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وەک وتەبێژی یەکێتی بەردەوام دەبێت.

سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن.

تەلار لەتیف لێپرسراو ناوەندی کاروباری یاسایی.

عیماد ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و روناکبیری.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ  رێکخستنی پەیوەندییەکان.

بورهان سەعید سۆفی  لێپرسراوی رێکخراوە دیموکراتییەکان.

بڵێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەکتەبی كاروباری شه‌هیدان.

یوسف گۆران  لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی.

نزار ئامێدی  لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغدا.

رزگار حاجی حەمە بەردەوام دەبێت لە ئەرکی لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن.

شوان قادر ئەرکی دارایی و ئیدارەی گشتی.

شاڵاو شێخ سەڵاح لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار