نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی هەر سێ جۆری بەنزین لە شاری سلێمانی بەرێژەی جیاواز دادەبەزێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ و لەدوای کاتژمیر 4:00 نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و بەنزینی مومحەسەن 25 دینار دادەبەزێت.
بەهمەن قادر وتیشی، کە نرخی بەنزینی سوپەریش بەهەمان شێوە 25 دینار لێ کەم دەبێتەوە.
بەهۆی بەرز و نزمی لە نرخی دۆلار، نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر نییە و لەگەڵ هەر بەرزبوونەوەیەکی نرخی دۆلار، نرخی بەنزینینش بەرز دەبێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
