پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات هەستێت بە یارمەتیدانی خەڵکی فەڵەستین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخی فەڵەستینەوە دەرکرد و تێیدا داوا لە حکومەت دەکات هەستێت بە یارمەتیدانی خەڵکی فەڵەستین ود اوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی جەنگەکە.
ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لهكۆبونهوهی ئهمڕۆیدا حهوت بڕیار و راسپاردهی تایبهت به بۆردومانهكانی سوپای ئیسرائیل بۆسهر كهرتی غهززه دهركرد كه یهكێك له راسپاردهكان، گرتنهبهری رێوشوێنی پاڵپشتی و ناردنی پێداویستی فریاگوزاریه لهلایهن حكومهتی عێراقهوه بۆ كهرتی غهززه.
دەقی بڕیار و راسپاردەكانی پەرلەمانی عێراق:
1- ئیدانەکردنی هێرشکردنەسەر خەڵکی فەڵەستین و جەختکردنەوە لەوەی مافی خەڵکی فەڵەستینە بەرگری لە خۆیان بکەن.
2- داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە سەرجەم ڕێکارەکان بگرێتەبەر بۆ یارمەتیدانی خەڵکی فەڵەستین بەتایبەت خەڵکی غەززە.
3- داوا لە پەرلەمانی عەرەبی دەکەین بۆ ئەوەی دانیشتنێکی بەپەلە لە بەغداد ساز بکات بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لەو بارەیەوە.
4- داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین کە هەنگاوبنێت بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بۆ گەیاندنی هاوکاری بە هاوڵاتییانی فەڵەستین.
5- داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت چەند ڕێکارێک بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی جەنگەکە.
6- چەند پەنجەرەیەکی فەرمی بکرێتەوە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەکی حکومی و نا حکومی بۆ یارمەتیدانی فەڵەستینییەکان.
7- جەخت لە هەڵوێستی عێراق دەکرێتەوە کە نەگۆڕاوە و پاڵپشتی دۆسیەی فەڵەستین دەکەن.
