وهزارهتی خوێندنی باڵای ههرێم 70 ههلی خوێندنی سكۆلهرشیپی له روسیا راگەیاند
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێم، 70 كورسی وهك سكۆلهرشیپ بۆ خوێندنی (بهكالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا)ی له وڵاتی روسیای فیدڕاڵ راگهیاند كه بهپێی ژمارهیهك مهرج و رێنمایی، فێرخوازان دهتوانن داواكاری پێشكهش بكهن.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فهرمانبهران و هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان ئاگادار دهكاتهوه، روسیا 70 كورسی خوێندنی وهك سكۆلهرشیپ بۆ تهواوكردنی خوێندنی (بهكالۆریۆس و ماستهر و دكتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025)ی پێشكهش به ههرێمی كوردستان كردوه، ههركهسێك ئهم مهرجانهی خوارهوهی تێدا بهرجهسته دهبێت و ئارهزوی خوێندنی له زانكۆكانی ئهو وڵاته دهكات
مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 85% کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 80% کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ـی زانستییان لە 75% کەمترنەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65% کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
مەرجەکان خوێندنى باڵا/ دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70% کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) وەزارەت هیچ فایلێکى لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینەکەوە پڕبکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).
هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیکردووەتەوە، هەرر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
