ئیدارەی ڕاپەڕین: سبەینێ دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیدارهی سهربهخۆی راپهڕین رایگهیاند، سبهی دوشهممه پرۆسهی دابهشكردنی نهوت دهستپێدهكات بۆ ئهو هاوڵاتیانهی ساڵی رابردو نهوتیان وهرنهگرتوه، لهدوای ئهوانیش دهست بهدابهشكردنی نهوتی ئهمساڵ دهكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند: بۆ زستانی ئەمساڵ تا ئێستا زیاتر لە 11 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتییان دابەش کراوە.
هاوکات هەفتەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كەپڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەستیپێكردووەو سەرەتا لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكەن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابینكراوەو هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت لەبەرامبەر 100 هەزار دیناردا.
بەوتەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، بڕی شەش ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دابینكراوە كە لەپێنجی تشرینی یەكەمەوە دەست بەدابەشكردنی كراوە.
لەم پەیوەندەدا گەیلان جەمال، بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ئاگاداری پرسی دابەشكردنی نەوت نیم و زانیاریم نییە، ساڵی رابردووش بەهەمان شێوەی ئەمساڵ بەرمیلێك نەوت بە 100 هەزار دینار بەهاووڵاتیان دراوە».
وتیشی: «نەوت لەناو شارەكان دابەشنەكراوەو ساڵی رابردوو و رابردووتریش دابەشكردنی نەوت لەناوچە شاخاوییەكان كۆتایی پێنەهاتووە».
بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی نرخی جۆرەكانی نەوت لەبازاڕدا جیاوازەو نەوتی كەركووك هەرزانترین نرخی هەیە، كەبەم شێوەیەن: نرخی نەوتی بێجی بە 185 هەزار دینارە، نەوتی بەغدا بە 170 هەزار دینارو نرخی نەوتی كەركوكیش بە 160 هەزار دینارە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە زستانی ساڵی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 305 هەزار دینار کە بەرزترین ئاست بوو بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوت نرخەکەی دەستی بەدابەزین کرد.
لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی زانیاری زیاتر سەبارەت بەم پرسە وەربگرە : دوو ساڵە حكومەتی هەرێم تەنیا لەناوچە شاخاوییەکان سەرقاڵی دابەشكردنی نەوتە
