نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوین به‌ رێكه‌وتنی یاسایی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گه‌یشتون به‌ رێكه‌وتنی یاسایی بۆیه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌ڵنه‌ساوه‌ به‌ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023-2024-2025.

 سۆران عومه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسویه‌تی، "له‌ رۆژی 28ی (ئاب/8)ی 2023 نوسراوێكم به‌ژماره‌ (617/د) ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد ده‌رباره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای بودجه‌ و پاره‌دار نه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و پشكه‌ی له‌یاساكه‌دا بۆی دیاریكراوه‌".

نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاندوه‌، "لیژنه‌ی پێكهاتوی هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ته‌وافوقێكی یاسایی، بۆیه‌  هه‌رێمی كوردسانیان پاره‌دار نه‌كردوه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌".

ئەو پەرلەمانتارە لەم بارەیەوە نوسیویەتی، "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم باس له‌وه‌ ده‌كات نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ته‌وافقی یاسایی، له‌كاتێكدا جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نها دو مانگی ماوه‌، هه‌رێم به‌و قه‌رزه‌ش كه‌ وه‌ریده‌گرێت موچه‌ی سێ مانگی دواكه‌وتوه‌ و تاوه‌كو ئێستا دیار نیه‌ چاره‌نوسی ئه‌و موچانه‌ به‌كوێ ده‌گات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار