وەزارەتی دارایی: بڕیارە هەفتەی داهاتو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بگات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئومێد دەکەن هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند؛ "هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەین، مانگی پێشوو لەبەر ئەوەی لە سێ بانکەوە پارەی مووچە هاتە سەر هەژمارەکەمان، رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەکی خایان، بەڵام ئەم مانگە رێکارەکان کاتێکی کەمتری پێدەچێت".

هاوکات دارا سێكانیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاندوە، "گوژمه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و 700 ملیار دیناره‌ ره‌وانه‌ كراوه‌، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا گوژمه‌ی دوه‌م ره‌وانه‌ ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌دوای 17 و 18ی مانگه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات و پاره‌كه‌ی هه‌رێمیش ره‌وانه‌ ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "چۆن مانگی پێشو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌كرا، ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام رۆژه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه‌، بانكه‌كان كۆمه‌ڵێك رێكاری خۆیان هه‌یه‌ بۆ ناردنی پاره‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بڕیاردراوه‌ بۆماوه‌ی سێ مانگ پاره‌ ره‌وانه‌ بكرێت و هه‌رێمیش پابه‌ندكراوه‌ به‌دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه‌".

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11 و كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، دارا سێكانیانی ئاشكرایكرد، "گرفته‌كه‌ له‌دوای ئه‌م سێ مانگه‌یه‌، ده‌بێت شاندێك بێته‌وه‌ به‌غدا بۆئه‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ی كه‌ گرفتیشه‌ تا ئێستا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی بۆری توركیاوه‌ ناگوازرێته‌وه‌ بۆ بازاڕه‌كانی جیهان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار