لەماوەی دە رۆژدا تورکیا 264 پێگەی لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە کە لەماوەی 10 رۆژدا تورکیا 356 هێرشی کردووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان و 264 شوێن و پێگەی بە ئامانج گرتووە. 

بەپێی ئەو ئامارەی میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردووەتەوە، لەنیو ئەو 256 هێرشەی ئەنجامدراوە، "267 هێرشیان بە تۆپخانە و چەکی قورس، 25یان بە فڕۆکەی سەربازیی و 64یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون."

هاوکات لەو هێرشانەدا چەند جارێک چەند پێگە و شوێنێک بۆردومانکراون و ئەو شوێنە بە ئامانجگیراوانە بریتین لە "29 شوێنی ژێرخان و 185 شوێنی نیشتەجێبوون و 38 شوێنی سەربازی، کە 25یان دەگەڕێنەوە بۆ هێزەکانی حکومەت و 7 زەوی کشتوکاڵی و 3 کارگەی پیشەسازی و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکیش بەئامانج کراون."

لەبارەی زیانە گیانییەکانیشەوە میدیاکانی رۆژائاوا دەڵێن لەو ماوەیەدا بەهۆی ئەم هێرشانەی تورکیاوە، نۆ هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و 15ی دیکەش برینداربوون، هەروەها 39 شەڕڤان شەهید بوون و 34ی دیکەش برینداربوون.

لەدوای تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە یەکی ئەم مانگەوە، حکومەتی تورکیا دەستیکردووە بە بۆردومانی چڕی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بەبیانووی ئەوەی ئەو کەسانەی تەقینەوەکەیان ئەنجامدا لە رۆژئاواوە هاتوون، بەڵام بەرپرسانی رۆژائاوا رەتیدەکەنەوە و دەڵێن ئەوە تەنها بەهانەیە لەلایەن ئەنقەرەوە بەکاردێت تا هێرشیان بکاتەسەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار