کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکات
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باران بارین دەستپێدەکات و لەهەندێ شوێندا هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ تاوە باران دەستپێدەکات بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
هاوکات ئەوەش هاتووە کە ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ئەنجامی کەمێک خێرایی با، ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک هەیە تا کاتەکانی ئێوارە، بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێش پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار