ئاوات شێخ جەناب سەردانی بەغدا دەکات
.jpeg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لەسەر مەبەستی سەردانی ئاوات شێخ جەناب بۆ بەغدا دەڵێت، "بۆ بەرگریکردن لە مافی مووچەخۆران و لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوات جەناب، وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە."
پێشتر هاوڵاتی بڵاویکردەوە کە ئاوات شێخ جەناب چەند جارێک بانگێشتکراوە بۆ بەغدا بەڵام نەچووە بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و لیستی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەلای حكومەتی عێراقەوە گرفت و كێشەی تێدایە.
هاوکات پەرلەمانتارێکی عەرەبیش ئەوەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد کە وەزیری دارایی هەرێم بەمزوانە سەردانی بەغدا نەکات ئەوا قەرزە 700 ملیار دینارییەکە دەبڕن کە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابینیان کردووە.
