لەمەودوا رەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنورییەکان بە دینار وەردەگیرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەمەودوا ڕەسم و باجی گومرگی لە دەروازە سنورییەکان و خاڵە گومرگییەکان، لە جیاتی دۆلار، دراوی دینار وەردەگیرێت و هەر لایەنێکیش پێیەوە پابەند نەبێ، سزا دەدرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە نوسراوێكدا بە بڕیاری ژمارە 227ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە لە 20ی (ئەیلول/9)ی 2023 گشتێندراوە، هاتوە، "پشتبەست بە حكومەكانی ماددەی هەشتەم، لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ژمارە 3ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، لەسەر پێشنیاری وەزیری دارایی و ئابوری، بڕیار درا وەرگرتنی ڕەسمی گومرگی و ڕەسمی باجی گومرگی لە دەروازە سنوری و خاڵە گومرگییەكان تەنیا بە دیناری عێراقی بێت".

جەختیشکراوەتەوە کە سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بڕیارەوە پابەند دەکرێن و لە کاتی سەرپێچیشدا لە دەروازە سنوری و خاڵە گومرگییەکان، لایەنی سەرپێچیکار ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

هاوکات بەڕێوبەری گشتیی گومرگی ھەرێم رایگەیاندوە، " لە هەموو دەروازەکان ئەوەی کە دۆلار بووە بەش بەش کراوەتە دینار کە بۆ هەر 100 دۆلارێک 132 هەزار دینارە واتا نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق وەردەگرین و لە دەروازەکانی دیکەش دەکرێت."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار