ئومێد خۆشناو: بە فەرمی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئاگادار کراوینەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاریزگاری هەولیر رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق بە فەرمی حکومەتی ەهرێمی ئاگادارکردووەتەوە بەوەی کۆتایی بە کارەکانی ئەنجومنەی پارێزگاکان بهیدرێت لە سێ پارێزگاکەی هەرێم و دەشڵێت، "چاوەروانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمین" لەسەر ئەوەی هەنگاوی داهاتوو چی بکرێت.
لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نوسراوی فەرمی لە دادگای باڵای فیدراڵیەوە گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان, سەبارەت بە پرسی کۆتایهێنان بە کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
پارێزگاری هەولیر باسی لەوەشکرد، پارێزگارەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كوردستان چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاڕی ئەنجومەنی وەزیرانن سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
دوای بەنادەستووری دانانی ماوەی درێژکردنەوەی پەرلەمان، دادگای فیدڕاڵی لە رۆژی 24ی مانگی رابردوو بڕیاریدا ئەنجومەنی پارێگاکانی هەرێمی کوردستانیش هەڵبوەشێندرێنەوە بەهۆی ئەوەی کە ماوەی یاساییان تەواو بووە.
