لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە چیای هەیبەت سوڵتان لە کۆیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئامانج گیرا و تێیدا شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.

لەسەر روداوەکە شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، لەناو ئۆتۆمبێلەکە جگە لە شوفێرەکە کە گیانی لەدەستداوە دوو ژن و منداڵێکیش هەبوون. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرنشینەکانی تریش برینداربوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار