سبەینێ مووچەی وانەبێژان بۆ مانگی 8 لە دهۆک دابەش دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژان لە سنوری پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ و ئامێدی دابەش دەکرێت.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "سبەی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی بەردەڕەش، ئاکرێ و ئامێدی بۆ مانگی 8ی 2023 دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف دەشڵێت، "بۆ پەروەردەکانی تر لەسەر هێڵین کە بەزووترین کات دابەشبکرێت، بەڵام جارێ تەنها بۆ ئەو سێ پەروەردەیەیە لە سنوری پارێزگای دهۆک."

بابهتی پهیوهندیدار