سوپای عێراق له تۆپازاو كشایه‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی دوێنێ خەڵکی گوندی تۆپزاوە، دژی جێگیرکردنی سوپای عێراق لە سەربازگەی ئەنفال لە تۆبزاوا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی، ئەمڕۆ فیرقەی 11ی سوپای عێراق لە سەربازگەکە کشایەوە.
فراكسیۆنه كوردیه‌كان (پارتی، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتو) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاداشتێكیان به‌هاوبه‌شی نوسی و واژویانكرد، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كرد و ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به چونی سوپای عێراق بۆ گوندی تۆبزاوه ده‌ربڕی.
فراکسیۆنەکان لە یاداشتەکەدا داوایان کردووە ئەو گوندە نەکرێت به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بوو هێزێك بۆئەو مه‌به‌سته هاتبونه گونده‌كه.
15ی ئه‌م مانگه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سه‌ربازگه، هێزه‌كانی سوپای عێراق هێرشیانكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد له گوندی تۆپزاوه‌ی خواروی كه‌ركوك و گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوانیان دروستبو، هاوڵاتیانی ئه‌و گونده ئاگاداركراونه‌ته‌وه، زێدی خۆیان به‌جێبهێڵن.
