پارێزگاری بانکی ناوەندیی: دزەپێکردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ ھۆکاری ناجێگری بەهای دۆلارە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق دەڵێت، زۆر هۆکار کاریگەرییان لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕکردن هەیە، گرنگترینیان دزەکردنی دۆلارە بۆ وڵاتانی دراوسێ و مامەڵەکردنی ناوخۆیی لە بازاڕە ناوخۆییەکان بە دراوێکی دیكه جگە لە دراوی نیشتمانی، هەروەها نەبونی تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردنی بەندەرەکان و قاچاغچێتی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری تایبەت بە پرسی ناجێگیری بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کۆبووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بە چەند هۆکاریک کردووە کە بوونەتە هۆی ناجێگیری نرخی دراوی دۆلار بەرامبەر دینار، ئە هۆکارانەش گرنگترینیان دزەکردنی دۆلارە بۆ وڵاتانی دراوسێ و مامەڵەکردنی ناوخۆیی لە بازاڕە ناوخۆییەکان بە دراوێکی دیكه جگە لە دراوی نیشتمانی، هەروەها نەبونی تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردنی بەندەرەکان و قاچاغچێتی.
ئەوەشھاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختیکردۆتەوە کە دزەپێکردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق بەردەوامە و ھێشتا تەواوی دەروازە سنوورییەکان کۆنتڕۆڵنەکراون.
هاوکات ئهوهشی خستۆتەڕوو کە، ئاستی هەڵاوسان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەو کاڵایانە کە بە فەرمی دههێنرێنه ناو عێراقهوه نرخهكانیان سەقامگیریان بەخۆوە بینیوه، چونکە هاوردەکردن بە نرخی فەرمی دەیانگرێتەوە.
