لە دهۆک قەیرانی کەمی غاز سەریهەڵداوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
لە دهۆک قەیرانی کەمی غاز سەریهەڵداوەو هاوڵاتییان دەبێت ناوبنوسن و سەرەبگرن بۆ وەرگرتنی و چەند ڕۆژیک چاوەڕێبکەن سەرەیان بێت.
پەیامنێری هاوڵاتی لە دهۆک ڕایگەیاند، چەندرۆژێکە قەیرانی کەمی غاز لەشاری دهۆک سەرهەڵداوە، لەهەمانکاتدا یەک بوتڵی غازی بازرگانی بووەتە 15هەزار دینار.
هاوکات کاوار بەرواری، دانیشتووی سەنتەری دهۆک لەم بارەیەوە بە هاوڵاتی وت" چەند رۆژیکە دوبارە قەیرانی کەمی غاز دەستیپیکردوە و بەجورێکە لەئێستادا بۆ وەرگرتنی یەک بۆتڵی غاز دەبێت پێشتر ناوی خۆت بنوسیت و سەرەبگریت".
ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، " ئەگەر لەدەرەوەش غاز بکری یەک بۆتڵی بە 15هەزار دیناره"
کاوار بەرواری ئەوەشی ڕونکردەوە "هەرماوە ماوە ئەم قەیرانە لەدهۆک روودەدات کەسیش نازانێ هۆکارچیە، تەنیا کەسانی هەژار باجەکەی دەدەن، زانیاریم هەیە ماڵ هەبووە نەیتوانیوە چاوەریێ بکەت ناچاربووە لەدەرەوە بکرێت"
رۆژانە دهۆک پێویستی بە 280 تۆن غازە، ئەم رێژەیە وەکۆ خۆی ناگات بوویە قەیران دروست دەبێت، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی ملیونێک کەس لەئاوارە و پەنابەر لەپارێزگای دهۆک دەژین.
