بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر؛ قائیقامی قەزاکە رەتیدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

گروپێکی چەکداری عێراقی رایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی سەربازی هەریر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، بەڵام قائیمقامی قەزای هەریر دەڵێت هێرش نەبووە و راهێنان لە بنکەکەدا کراوە.

ئەو گروپە دەڵێت، "لەچوارچێوەی پرۆسەكانی پاڵپشتی لە گەردەلولی ئەقسا، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنكەی هەریری داگیركەری ئەمریكیمان لە باكوری عێراق بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردە ئامانج."

گروپەکە خۆی بە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵپشتی لە تۆفانی ئەقسا" ناساندووە کە مەبەست لیی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی بزوتنەوەی حەماسە دژی ئیسرائیل کە رۆژی ٧ی ئەم مانگە ئەنجامیدا و دواتر جەنگ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دروستبوو. 

بەڵام شێروان جەلال، قائیمقامی قەزای هەریر رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەک بیستراوە لە دەرەوەی بنکەکە و پێدەچێت راهێنانی سەربازیی ئەمریکییەکان بوبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار