دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک هەریر کەوتەخوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دژەتیرۆری کوردستان- پارتی رایگەیاند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا لە قەزای هەریر کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە، پیشتریش گروپێکی چەکداری عیراقی رایگەیاند کە هێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازیی هەریر

دژەتیرۆری کوردستان پارتی دەڵێت، "ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 12:18ی پاشنیوەڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

پیشتر گروپێکی چەکداری عێراق رایگەیاند، "لەچوارچێوەی پرۆسەكانی پاڵپشتی لە گەردەلولی ئەقسا، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنكەی هەریری داگیركەری ئەمریكیمان لە باكوری عێراق بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردە ئامانج."

گروپەکە خۆی بە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵپشتی لە تۆفانی ئەقسا" ناساندووە کە مەبەست لیی ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی بزوتنەوەی حەماسە دژی ئیسرائیل کە رۆژی ٧ی ئەم مانگە ئەنجامیدا و دواتر جەنگ لەنێوان حەماس و ئیسرائیل دروستبوو. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار