وەزیری دارایی عێراق: هەژمارێک کرایەوە بۆ ئەوەی داهاتەکانی هەرێمی تێدا دابنرێت بەڵام بەتاڵە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەژمارێک کراوەتەوە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم پارەی داهاتەکانی تێدا دابنێت بەڵام ئەو هەژمارە بەتاڵە.
ئەمڕۆ شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق و وەزەراتی دارایی عێڕاق، کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە ماوەی چوار کاتژمێری خایاند کە تێیدا باس لە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبونەوەکەدا تەیف سامی رایگەیاندووە، لە ناردنی پارە و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەپێی یاسای کارگێری دارایی و بودجە کاردەکەن، بەپێی ئەو یاسایانەش هەژمارێک کرایەوە بۆ ئەوی هەرێم داهاتەکانی تێدا دابنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی تێدا دانەنراوە.
لەسەر ئەنجامی کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەیزیری دارایی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کیشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکرێت، دەشڵێت، "هیچ رێگرییەک نییە" بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە.
